لە سنووری ناحیەی دیبەگە، بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێك دوو برا گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە هێزە ئەمنییەكانی ناحیەی قەراج بە كوردستان تیڤی یان راگەیاند: دوو مێرمنداڵ كە لە عەرەبی سنووری ناحیەی قەراج بوون، لە سنووری ناحیەی دیبەگە كاری شوانیان دەكرد.
ئاماژەیان بەوەشدا، ئەو دوو مێر منداڵە كەبرای یەكترن، لەیەكێك لەزەوییە كشتوكاڵییەكان دەستكاری نارنجۆكێكیان كردووەو لە ئەنجامدا پێاندا تەقیوەتەوە و هەردووكیان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێك دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.