Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:14

ئه‌مجاره‌ شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه‌.. ئه‌م هه‌فته‌ ده‌ست پێ ده‌كات

کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین ڕوو له‌ عێراق بكات و به‌شی زۆری ناوچه‌كانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بگرێته‌وه‌.

سادق عه‌تییه‌ شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین له‌ دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌م و به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌م بگاته‌‌ عێراق.

ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه‌كه‌ چڕی تۆز و خۆڵه‌كه‌ی له‌ ئاستی مامناوه‌ند ده‌بێت و سه‌ره‌تا له‌ رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نباڕ ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ره‌و پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك و به‌غدا و دواتریش به‌ره‌و واسیت و دیاله‌ و نه‌جه‌ف و ناوچه‌كانی باشوور ده‌ڕوات.

گوتیشی: چڕی تۆز و خۆڵی شه‌پۆڵه‌كه‌ تا به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشوور بڕوات كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بارانبارینی چه‌ند رۆژی ڕابردوو نه‌بووایه‌، ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی خۆڵبارین چڕی و كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر زیاتر و فراوانتر ده‌بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.