Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:16

سه‌رۆكی هه‌رێم نامه‌يه‌كى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێ ده‌گات

کوردستان TV
100%

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له‌ خاتوو ئانالێنا بێربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت، تيايدا وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازيى دۆستانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى سه‌ردانيدا بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆژانى 7 ـ 10ى ئه‌م مانگه‌دا، جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ى بۆ به‌رده‌واميى هه‌بوونى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له‌ هه‌رێمى كوردستان داوه‌.

خاتوو بێربۆك هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕيوه‌ بۆ ميوانداريكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له‌ ئه‌نجامى هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش له‌ ساڵى 2014ـه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان داڵده‌ دراون، به‌تايبه‌تيش ئاواره‌كان له‌ هه‌ردوو پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى.

هه‌رله‌مباره‌يه‌وه‌ خاتوو بێربۆك پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنى خۆيان دووپات كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات بۆ گفتوگۆ و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ به‌لاى ئه‌ڵمانياوه‌ گرینگه‌ كارى جددى له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.