قایمقامییه‌تی ڕانییه ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕێكی زۆری شه‌ربه‌تی ده‌ستكردنیان ته‌له‌ف كردووه و ڕژاندوویانه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م شه‌ربه‌تانه قه‌ده‌غه‌ن و زیانێكی زۆریان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
قایمقامییه‌تی ڕانییه ڕایگه‌یاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای ڕانییە پسوولەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ سەرجەم ساردەمەنی و دەستگێرەکان کردبوو سەبارەت بە شەربەتە دەستکردەکان کە پێکهاتەکانیان لە شەکر و ڕەنگ و ئاو و تامە، بە تایبەتیش كه زۆرێک لە ڕەنگەکان کیمیایی دەستکردن و خۆراکی نین.
راشیگه‌یاند: ئه‌م شەربەتانه سه‌رجه‌میان قەدەغەن و پێچەوانەی ڕێنماییە تەندروستییەكانن کە تایبه‌ت بۆ مانگی ڕەمەزان دەرکراون و زیانێكی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م لێژنە هاوبەشەکانی قەزای رانییە بەشێوەی کرداری پرۆسەکەیان لە سەنتەری قەزاكه لە ساردەمەنی و دەستگێڕەکان جێبەجێ کرد.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌ربه‌ته ده‌ستكردانه‌ی ئه‌مڕۆ دەستگیر كران تەلەف کران و له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.