Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:54

ئه‌مشه‌و له‌ شه‌ڕی نێوان سێ ئامۆزا كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مشه‌و سێشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوێكی شه‌ڕكردن له‌نێوان سێ ئامۆزا بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا كه‌سێك كوژرا و برایه‌كی تریشی بریندار بوو.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌م لەسەر کێشەیەکی خێزانی لە گەڕەکی (بەستەپیازە)ی شاری هه‌ولێر، شەڕێک لە نێوان سێ ئامۆزا دروست بوو.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی شه‌ڕه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ ئامۆزاكان بەناوی (بارق ئه‌نوه‌ر مدی) تەمەن (35 ساڵ) کوژرا و برایەکیشی بە ناوی (ت. ا. م) تەمەن (41 ساڵ) بە دەستی ئامۆزایەکیان بریندار بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن لە چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژ.

وێنه‌: ئه‌و دوو برایه‌ی له‌ شه‌ره‌كه‌دا بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.