ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و ته‌قه‌ی له دوو ئامۆزای خۆی كردبوو و یه‌كێكیان كوشتبوو و ئه‌وی تریشیانی بریندار كردبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌و که‌سه‌ی ئەم ئێوارەیە ته‌قه‌ی له دوو ئامۆزای خۆی کردبوو که یهكێكیانی کوشتبوو ئه‌وی تریشیانی بریندار کردبوو، دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا کاتژمێر و نیوێک له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌م لەسەر کێشەیەکی خێزانی لە گەڕەکی (بەستەپیازە)ی شاری هه‌ولێر، ڕووداوێكی شەڕكردن لە نێوان سێ ئامۆزا دروست بوو.
لە ئەنجامی شه‌ڕه‌كه‌دا یه‌كێك له ئامۆزاكان بەناوی (بارق ئه‌نوه‌ر مدی) تەمەن (35 ساڵ) کوژرا و برایەکیشی بە ناوی (ت. ا. م) تەمەن (41 ساڵ) بە دەستی ئامۆزایەکیان بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.