وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و سبه‌ی چوارشه‌م دوو وه‌زاره‌ت مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌ت مووچه وه‌رده‌گرن ئه‌وانیش بریتین له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوی كردبووه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م فه‌رمانبه‌رانی سێ وه‌زاره‌ت مووچه‌یان وه‌رگرت كه بریتی بوون له وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن، رۆشنبیری و لاوان و كارەبا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌دا به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، كۆتایی به پڕۆسه‌ی دابه‌شه‌كردنی مووچه‌ی مانگی 2ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.