سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و درۆنه ئاشكرا كرد كه ئه‌مشه‌و له سنووری شاری هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه.
عه‌قید سه‌باح خدر گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ئه‌مشه‌و درۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران له شاری هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه.
گوتیشی: درۆنه‌كه هی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بووه و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه‌وتۆته خواره‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه، ته‌نیا كه‌مێك زیانی به‌ر دیواری ماڵێك له كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران گه‌یاندووه.
هه‌ولێر / كۆسره‌ت ئازاد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.