شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌فریش له هه‌ندێ ناوچه‌دا ببارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵیكی باران به‌ڕێوه‌یه و له سبه‌ی شه‌وه‌وه دۆخێكی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه له شاخه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك شه‌سته‌باران و برووسكه‌ش دروست ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ڕۆژی هه‌ینی شه‌پۆڵی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆ جهمسهرییهكه ده‌گاته ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و به‌فر ناوچه شاخاوییه‌كان سپی پۆش ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه له دوای ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌موو پڕووشه به‌فر بگاته سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش.
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆ جه‌مسه‌رییه به‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌شدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌نێو خاكی توركیا به‌فرێكی باشی لێ ده‌بارێت، به‌ڵام كه ده‌گاته ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی كه‌م له دابارینی ئه‌مێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.