له شاری كرماشان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لاوێكی كورد بووه قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: لاوێكی كورد بە ناوی ئازاد ڕەزایی، تەمەن 25 ساڵ، پەیڕەوی ئایینی یارسان و دانیشتووی گەڕەکی دەرەدێژی شاری کرماشان له كوردستانی ئێران، رۆژی 27ی3ی2-23، لە دەوروبەری گۆڕەپانی "نیایش"ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان كوژراوه.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەزایی، هێزە ئه‌منییه‌كان لە پشتەسەرەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی (پژۆی جۆری 405) ئازاد ڕەزایی و تەقەیان لەو لاوە کوردە کردووە و به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، بەم هۆیەشەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی لەناو شاردا سووڕاونەتەوە و ناوبراو شۆفێری ئۆتۆمۆبیلەکە بووە و هێزە ئه‌منییه‌كان وابێژیی ئەوەیان کردووە کە لە بازگەی پشکنینی ئەو هێزانەدا ڕانەوستاوە و بەو هۆیەوە تەقەیان لێ کردووە، بەڵام ئەم وابێژییەی هێزە ئه‌منییه‌كان لەلایەن بنەماڵەی ڕەزایی و هاوڕێیەکانییەوە ڕەت کراوەتەوە.
هەنگاو ڕاشیگه‌یاندووه، کە تەرمی ئەو لاوە کوردە کە ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە، لە پزیشکی دادوەریدایە و بەیانی (٩ی خاکەلێوە) ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە،.
ڕێكخراوی هه‌نگاو له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئازاد ڕەزایی، تەمەن 25 ساڵ، لە هۆزی قەڵخانی و خەڵکی گوندی "بانی‌بید"ی سەر بە قەزای "گاوارە"ی شاری داڵاهۆ و دانیشتووی خودی شاری کرماشان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.