Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:15

باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبیینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و راگه‌یاندراوه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی3ی2023،  ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچە هەورە بەگشتی، سنوری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورەو دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین لە ئێوارەدا کاریگەری بارانەکە زیاتر دەبێت دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە .
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" پله‌كانی به‌راورد به‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 28ی3ی2023بەیه‌ك تا دوو پلە  به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش راگه‌یاندراوه‌،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک ناوچە نیمچە هەورە بەگشتی جگە لە سنوری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورەو هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک باران بارین لەسەر ناوچە جیا جیاکانی ئەم پارێزگایە، لەدرەنگانی شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەچەند پلەیەک .   
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ دوو تا سێ پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:   17 پلەى سیلیزى
سۆران:  18  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  23 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.