Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:45

دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ كڕین‌ و فرۆشتنی‌ حه‌ب به‌بێ مۆڵه‌تی‌ پزیشك ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

به‌تۆمه‌تی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ حه‌ب به‌بێ مۆڵه‌تی‌ پزیشك (ڕه‌چه‌ته‌ی‌ پزیشكیی) مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسنگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی3ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌"دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس چاودێریان خستە سەر کەسێک کە لەیەکێک لەده‌رمانخانه‌کانی ‌شاری‌ سلێمانی‌‌و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌وه‌ حه‌بی‌ (XANAX) پێ ده‌فرۆشرێت كه‌ ئه‌و حه‌به‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ بۆ نه‌خۆش بنوسرێت، به‌ڵام كه‌سه‌كه‌ وه‌كو مادده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ر به‌كاریده‌هێناو له‌لایه‌ن كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌وه‌ به‌بڕێك پاره‌ی‌ زیاترو به‌بێ (ڕه‌چه‌ته‌ی‌ پزیشكیی) به‌كه‌سه‌كه‌ی‌ ده‌فرۆشت، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ (كڕیاری‌ حه‌به‌كه‌و كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسنگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌كه‌ش بەبڕیاری بەڕێز دادوەر داخرا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (أ، ن، ح) له‌دایكبووی‌ 1996 و (م، هـ، ئـ) له‌دایكبووی‌ 1998 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.