سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه29ی3ی2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە ( 2 ) کە لە 20 ئازاری 2023 دەرچووەو لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، بەپێی ماددەی (45) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ژمارە ( 1 ) ی ساڵی ( 2020 ) بڕیاردرا بە دامەزراندنی سندووقێک بەناوی سندووقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی کە لە یاساکەدا دەقی لەسەر نووسراوەو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سندوقە سپاردە دەکرێت.
وهزارهتی دارایی ئاماژهی بهوهشكردووه" بەپێی بڕگەیەکی رێنماییەکە پارەی ناو سندووقەکە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەکرێت کە لە ماددەی 38 یاساکەدا هاتووەو بۆ هیچ مەبەستێکی تر خەرج ناکرێت".
راشگهیاندراوه" ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندووق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم و راستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری سندووقەکە".
هاوکات لیژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجکردنی بڕی ( 1 ) تەنها یەک ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی کە ماددە هۆشبەرەکە دەستگیر دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.