Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:54

تیروپشک بۆ شوقەی کرێنشینان دەکرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەو فۆڕمانەی لەلایەن کرێنشینان پڕکراونەتەوە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا تیروپشکی بۆ دەکرێت و پاشان دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان، لە ھەولێر دوو شوێن بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان دیاری کراون ئەوانیش ناوچەی گەڕەسۆر لە بنەسڵاوە و باغولمنارەیە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەکرێت.

سەبارەت بە دواکەوتنی پڕۆژەکە پارێزگای هەولێر ڕوونی کردۆتەوە کە "دواکەوتنی پڕۆژەکەش بۆ گۆڕینی ڕەگەزی زەوی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆکارێکی دیکەی نەبووە."

لەبارەی کاتی دروستکردنیشی جەختی کردۆتەوە کە "ئێستا ئامادەکاری تەواو کراوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا وەبەرھێنەر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات."

 ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە "بۆ ئەو فۆرمانەی کە لەلایەن کرێنشینانیش پڕکراونەتەوە لە  دیوانی پارێزگای ھەولێر  تیرورپشک بۆ ناوی کرێنشینان دەکرێت و دواتر دەست بە دروستکردنی پرۆژەکە دەکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.