Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:32

خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی جۆری مەلیکە ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی جۆری مەلیکە دەکات سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی دەرکردووە و تێیدا هاتووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (تۆیوتا کراون) کە ناسراوە بە ئۆتۆمبێلی (مەلیکە) کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێم پشکنینیان بۆ کراوە، ئاگاداریان دەکەینەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بکەن بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان.

هەر لە نووسراوەکەدا ماوەی دیاریکراو بۆ پشکنینی ئەو ئۆتۆمبێلانە خراوەتەڕوو، ئاماژە بەوە دراوە کە لە (30ـی 03ـی 2023) دەستپێدەکات تاوەکو (30ـی 04ـی 2023) کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان هەروەها جەختی کردۆتەوە کە "هەر هاووڵاتییەک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانیانی نەکرد، خۆی بەرپرسیار دەبێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.