لیژنەی گەشتوگوزار و فڕۆكەوانی لە پەرلەمانی میسر ڕەشنووسی یاسایەكی پەسەند كرد كە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەش كراوە سەبارەت بە ڕێكخستنی دەسەڵاتی گشتی كەشناسی، بەو پێیەی پێشبینی دەكرێت سزای بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر بارودۆخی كەشوهەوا بگاتە 5 ملیۆن لیرە، كە یەكسانە بە نزیكەی 162 هەزار دۆلاری ئەمریكی.
ئەم سزایانە هەر كەسێك دەگرێتەوە كە “ئەو كارانە ئەنجام بدات كە بریتی بێت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كەشناسی بە هەموو جۆرەكانیەوە، یان دامەزراندنی یان بەڕێوەبردنی وێستگەی كەشناسی بە هەر جۆرێك بێت، یان ناوەندەكانی پێشبینی كەشناسی، جگە لە ڕێگەی دەسەڵاتی كەشناسی یان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لێی، یان بڵاوكردنەوەی هەر زانیارییەك كە بارودۆخی كەشناسی یان كەشوهەوا ناڕاست لە سۆشیال میدیا، یان بە هەر ئامرازێكی بڵاوكردنەوە.
لەوباریەوە نورە عەلی ،سەرۆكی لیژنەی گەشتوگوزار لە پەرلەمانی میسر ڕوونیكردەوە، ڕەنگە داتای ساختە ببێتە هۆكارێك بۆ دواخستنی گەشتە گەشتیارییەكان و ئۆپەراسیۆنە ئابوورییەكان، ئەمەش پێویستی بە ئامادەكردنی یاسایەك هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەیكەلی دامەزراوەیی، هەروەها دروستكردنی ژینگەیەكی یاسادانان لەبار بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كەشناسی.
هەروەها بەڕێوەبەری سەنتەری هەستكردن لە دوورەوە لە دەستەی كەشناسی لە لێدوانەكانی پێشوودا ڕایگەیاندبوو كە یاسا نوێیەكە كارەكانی دەسەڵاتی كەشناسی ڕێكدەخات، هەروەها ڕێگری لە كەسانی ناپسپۆڕ دەكات كە باس لە كەشوهەوا بكەن.
لەم وڵاتەدا هەركەسێك زانیاری ناڕاست لەسەر كەشوهەوا بڵاوبكاتەوە بە 162 هەزار دۆلار سزا دەدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.