Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:25

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

 ئاراس جەبار ،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە سبەی ھەینی 31-3-2023 كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەرییەكە بەتەواوی دەگاتە ناوچەكانمان و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانێكی مامناوەند و پچڕ پچڕ بەجیاوازی كات و ناوچەكان و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا .
هەروەها دەڵێت: زۆربەی كاتەكان خێرایی با لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە چالاك ئەبێت بەخێرایی 15 تا 35كم/س ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوچەكان 6 تا 8 پلەی سەدی نزمدەبنەوە و كەش بەرادەیەكی بەرچاو سارد ئەبێت .
دەشڵێت: لەكاتەكانی سبەی ئێوارەوە كاریگەری ئەم بارستە ھەوا ساردە زیاتر ئەبێت و ئەگەری بەفر بارین لە سەنتەری ئەم ناوچانەدا ئەبێت ( ئامێدی ، بامەرنێ ، چەمانكێ ، باتیفا ، شیلادزێ ، بارزان ، مێرگەسوور ، سۆران ، سیدەكان ، پێنجوێن ، بەرزنجە ، چوارتا ، ماوەت ) بەگشتی لەتەواوی ئەو ناوچانەی 800 - 1000 مەتر لەئاستی ڕووی دەریا بەرزن لەكاتە جیاوازەكانی سبەی شەودا ئەگەری بەفر بارینیان ئەبێت بەرێژە و بڕی جیاواز كە لەھەندێ ناوچە تەنھا پروشە بەفر ئەبێت وەك سەنتەری شاری سلێمانی و بەرزاییەكانی شارەكە ، لەناوچە شاخاویەكانیشدا رێژەی دابارین زیاتر ئەبێت لەنێوان 2 تا 10 سەنتیمەتر . 
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، بەگشتی بەرەبەیانی رۆژی شەمە 1-4-2023  بەفر و بارانبارینەكە كۆتایی پێدێت بەڵام كاریگەری بارستە ھەوا ساردەكە لەسەر ناوچەكە بەردەوامی ئەبێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی نزم و جێگیر ئەمێنێتەوە .

لەلایەكی دیكەوە بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەمشێوەیە ...
ئەمڕۆ  پێنج شەممە 30– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك كات هەوری تەواو دەبێت , لەگەل بارینی كەمێك باران  لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی . لە هەندێك ناوچە بە تایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێكی سووك هەیە  . لەدرەنگانی شەو كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد روو لەناوچەكەمان دەكات پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە .   
پلەكانی گەرما/ نزم  دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند  دەبێت (10  -  20) كم/ك لە هەندێك ناوچە چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7– 9) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی   31– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەكان  هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت . ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆك زیاتر دەبێت , لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان و شاخە بەرزەكان .   
پلەكانی گەرما/ نزم  دەبێتەوە بە نزیكەی (4-6) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند  دەبێت (10  -  20) كم/ك هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 11 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   12 پلەی سیلیزی
سۆران    :  13  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  21 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  30-  03 -  2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.