ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق چوار ڕێوشوێنی بۆ بەهێزكردنی دیناری عێراقی دەستنیشانكرد .
محەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانكەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بانكی ناوەندی كۆمەڵێك رێوشوێنی بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی بەهێزكردنی دیناری عێراقی گرتۆتەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی ئەو رێوشوێنانەی كراون ، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەستی بە دابەزینی بەردەوام كردو بووە هۆی كەمكردنەوەی جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و هاوتەریب.
هەروەها گوتی: عێراق هاوردەكاری هەموو شتێكە، هەربۆیە قەبارەی زۆری خواستەكەی بۆ دۆلار وا دەكات هەندێكجار بەهێز بێت بەرامبەر بە دیناری عێراقی.
هەروەها محەمەد یونس 4 رێكاری بۆ بەهێزكردنی دیناری عێراق دەست نیشان كرد كە بریتین لە:پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی، كەمكردنەوەی هاوردەكردن، كۆنترۆڵكردنی بازاڕەكان، كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان.
گوتیشی: لەئێستادا زۆربەی بازاڕەكان دەستیان بە مامەڵەكردن بە دیناری عێراقی كردووە و ئەمەش دەبێتە پاڵپشت بۆ بەهێزكردنی .
هاوكات یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان ئاماژەی بۆ ئەمەش كرد،هەندێك لە وەزارەتەكان ڕووبەڕووی كێشە بوونەتەوە، چونكە گرێبەستەكانیان بە دۆلارە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی دەستیانكردووە بە چارەسەركردنی ئەو كێشانە.
دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا بەهێز دەبێت ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.