بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین كەلوپەلی جۆراوجۆریان لەكۆمپانیایەك دزیبوو.
پۆلیس دەڵێت: دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە كە چەندین كەلوپەلی جۆراوجۆری لەكۆمپانیاكەی لێدزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
دەشڵێت:لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا ،دەستیش گیرا بەسەر چەندین كەلوپەلی جۆراوجۆردا كە تۆمەتباران دزیبوویان.
بەتۆمەتی دزینی چەندین كەلوپەلی جۆراوجۆر لەكۆمپانیایەك دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.