بەهۆی بارینی بارانێكی بەلێزمە لە ماوەكانی رابردوودا و بەردەوامی بارانبارین، لەدوای بەردەوامی چوار ساڵ وشكەساڵی، بۆ یەكەمجار دەشت و دۆڵ و چیاكان رێڕەوی ئاویی نوێیان دروست كردووە و لە شێوەی جۆگەلەدا پەیتا پەیتا بەرەو چەمەكان سەرەولێژ دەبنەوە.
لە ناوچەی شارباژێر بەهۆی بارانی بەردەوامی وەرزی بەهار، رێڕەوی ئاوەكان جۆگەلەی درێژیان دروست كردووە و پەیتا پەیتا بەرەو چەمەكان دەرژێن و ئەمەش دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی بەخشیوەتە ناوچەكە.
لە گوندەكانی دۆڵبێشك، مالومە، بەردبەرد سەربەقەزای ماوەت لە ناوچەی شارباژێر، دیمەنی سەرنجڕاكێشی سەوزایی، ئاو و هەورە چڕەكان دیمەنێكی ئەفسوناوییان داوە بە ناوچەكە.
لە قەزای دوكان و لە قەدپاڵی چیای سارا و پیرەمەگرونیش، هەورە رەشە تێرەكان خۆیان مەڵاس داوە و وا دەردەكەوێت كە بارانێكی چڕی بەهارەیان پێبێت و بەمەش كۆتایی بێت بەو وشكەساڵییەی كە ماوەیەكە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە.
هاوكات بەهۆی باران بارینی ئەمدواییە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان سەوز بوون و بووژانەوە.بەگوێرەی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسیش لەمانگی چواریش بەفروباران بارین بەردەوام دەبێت.
چیا و دۆڵ و دەشتەكانی كوردستان بەهۆی بارانبارینەوە بوژاونەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.