Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:47

ته‌نیا پارساڵ زیاتر له‌ 3 ملیۆن كۆچبه‌ر ڕوویان له‌ ئه‌ڵمانیا كردووه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ئه‌و داتا فه‌رمییانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ساڵی ڕابردوو ئه‌ڵمانیا زۆرترین ڕێژه‌ی تۆماركردنی كۆچبه‌رانی به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان تۆمار كردووه‌ كه‌ زیاتر بووه‌ له‌ 3 ملیۆن كه‌س.

نووسینگه‌ی ئاماری فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كردۆته‌وه‌: ته‌نیا له‌ ساڵی 2022 كۆی گشتی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هاتوونه‌ته‌ خاكی ئه‌ڵمانیا بریتین له‌ 3.08 ملیۆن كه‌س.

بڵاویشی كردۆته‌وه‌: ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی هاتنی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ڵمانیا پێوانه‌ییه‌ و یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دوای  ساڵی 2007 ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بێته‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌م 3 ملیۆن كۆچبه‌ره‌، ڕێژه‌ی 1.01 ملیۆن هاووڵاتی و ئاواره‌ی ئۆكڕانین كه‌ له ترسی جه‌نگ وڵاته‌كانیان جێهێشتووه‌، له‌ ڕێژه‌ی دووه‌میش هاووڵاتییانی سووری دێن كه‌ ژماره‌یان 674 هه‌زار كه‌س بووه‌.

دوای هاووڵاتییانی ئۆكڕانی و سووری، كۆچبه‌رانی ئه‌فغانیش له‌ پله‌ی سێیه‌م دێن به‌ 286 هه‌زار كه‌س، دوای ئه‌ویش كۆچبه‌رانی عێراقی دێن كه‌ پارساڵ‌ 211 هه‌زار كه‌س ڕوویان له‌ ئه‌ڵمانیا كردووه‌، دوای ئه‌وانیش هاووڵاتییانی تورك و ڕووس و وڵاتانی تر دێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.