ئەمڕۆ پێنجشەم بەمەبەستى خزمەتکردنى زیاتر هاووڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگى نێوان حزب و حکوومەت، كۆبوونهوهیهكی گرینگ له شاری ههولێر بهڕێوهچوو، له كۆبوونهوهكهدا پارێزگاری ههولێر جهختی كردهوه كه خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە ئەولەوییەتی كارەكانیانه.
كۆبوونهوهكه به سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسى لقى 2 پارتى دیموكراتی كوردستان و د. عەلى ڕەشید سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرانى فەرمانگە کارگێڕی و ئیداریی و خزمەتگوزارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بەرپرسانی ناوچە و ئۆرگانەکانی سنووری لقی 2ى پارتى و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر سوپاسی بەرپرس و ئەندام و کارگێرانى لقى 2ى کرد کە لە ماوەی ڕابردوو هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونە، هەروەها تەئکیدی لە هەماهەنگی زیاتر كردەوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و ڕایگەیاند "خەڵكی هەولێر شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت".
گوتیشی: خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان لە ئەولەوییەتی كارەكانمانە و بەمنزیکانەش بەبێ جیاوازی و بە یەکسانی لە ناوەندى قەزا و گوند و ناحییەکان دەست دەکەینەوە بە پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و گەیاندنی پڕۆژه خزمهتگوزارییەکان.
ئومێد خۆشناو ئاماژهی بهوهش دا "دەمانەوێت دڵنیایی بدەینە سەرجەم دانیشتووانی سنووری پارێزگاکەمان، ئامانجی ئێمە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، خزمەتکردن و گەیاندنی پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە کەمترین دەستی خزمەتکردنیان پێگەیشتووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.