كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای لێ كردن به‌په‌له و هه‌ر ئێستا خاكی ڕووسیا جێبێڵن، ئه‌م داوایه‌ش دوای ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی هات له وڵاتی ڕووسیا.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئیڤان گیرشكۆڤیچ رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی كرد له شاری مۆسكۆ، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ماڵبات و حكوومه‌تی ڕووسیا به‌رده‌وام ده‌بن به مه‌به‌ستی ئازادكردنی.
كارین جان گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: پێویسته هاووڵاتییان هۆشدارییه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ند وه‌ربگرن سه‌باره‌ت به گه‌شت نه‌كردن بۆ وڵاتی ڕووسیا، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌شی كه ئێستا له‌و وڵاته‌ن، پێویسته به زووترین كات و ده‌ستبه‌جێ وڵاته‌كه جێبێڵن.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ڕووسیاوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یه‌كی ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئیڤان گیرشكۆڤیچ ده‌كه‌ین.
ئیڤان گیرشكۆڤیچ ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی "ووڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكییه و چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ڕووسیاوه له شاری مۆسكۆی پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.