Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:15

ئه‌مشه‌و هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كاره‌با به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی كاره‌بای خاوه‌ن ڕیزبه‌ندی سێیه‌می یانه‌كان به‌ده‌ستهێنا.

یارییه‌كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9 له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب له‌ شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی كاره‌با برده‌وه‌.

گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن یاریزانان مه‌حموود خه‌لیل له‌ خوله‌كی 43، حه‌سه‌ن عاشوور له‌ خوله‌كی 57 و شێركۆ كه‌ریم له‌ خوله‌كی 64 تۆمار كران، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی كاره‌باش له‌لایه‌ن یاریزان عه‌لی جاسم له‌ خوله‌كی 77 تۆمار كرا.

پێشتر یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریی چووندا له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی له‌ گه‌ڕی 2ی خولی نایابی عێراق به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌ یانه‌ی كاره‌با دۆڕا بوو.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده‌ 25 و هاته‌ ڕیزبه‌ندی 14ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی كاره‌باش به‌ 41 خاڵ له‌ ڕیزبه‌ندی سێیه‌می یانه‌كان جێگیر بوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.