وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه كۆتا وه‌جبه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: لە هەولێر چەکی دوا بڕی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 كه نزیکەی 16 هەزار چەک بوو بەسەر جوتیارانی سنووری هەولێر دابەش کرا، ئه‌مه‌ش کۆتا وەجبە بوو لەو پارەیه‌ی لە شایستەی دارایی جوتیاران كه لە لای حکوومەتی عێراق بوو.
ڕاشیگه‌یاند: پێشتر دوا وه‌جبه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی ئاماژه‌پێكراو لە سلێمانی و دهۆک دابەش کرابوو و له شاری هەولێریش رۆژی سێشه‌می ڕابردوو دەست بەدابەشکردنی کرا.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه کۆی ئەو بڕە پارەی ئەو سێ ساڵەی وەک شایستەی دارایی لە لای حکوومەتی ناوەندی ڕاگیرابوو، لە ماوەی ئەمساڵدا و لە کابینەی نۆیەمدا ئەو مافە گەرێنرایەوە بۆ جوتیاران.
جه‌ختیی كرده‌وه كه بڕی پارەی وەرگیراو بریتی بووه لە:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.