كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە.
ئەمڕۆ هەینی 31– 03 - 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەكرێت سنووری پارێزگای دهۆك ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت . لە هەندێك ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە .
پلەكانی گەرما/ بە شێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ , لە ناوچە شاخاوییەكان نزیك دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6– 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 1– 4 - 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە .
پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / باشوور و باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 31- 03 - 2023
كەشناسی: ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت
لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.