دۆناڵد ترەمپ دەبێتە یەكەم سەرۆكی ئەمریكا لە مێژووی ئەمریكادا كە بەهۆی تۆمەتباركردنییەوە دەچێتە بەردەم دادگا.
پارێزەری ترەمپ، جۆی تاكۆپینا رایگەیاند، دەستەی دادگای گەورەی نیویۆرك دەنگیداوە بۆ لێپێچینەوەكردن لەگەڵ ترەمپ لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت پێدانی 130 هەزار دۆلار بە ئەستێرەی سینەمایی، ستۆرمی دانیێڵز بۆ "بێدەنگكردنی" كە گوایە لە دەرەوەی پەیوەندیی هاوسەرگیریدا سێكسی لەگەڵ ترەمپدا كردووە.
بەم شێوەیە ترەمپ دەبێتە یەكەم سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا كە لە دادگا ئامادە دەبێت بەهۆی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی كراوە.
ترەمپ كە كاندیدە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ساڵی 2024ی ئەمریكا، لە 18ی ئاداردا رایگەیاندبوو كە داواكاری گشتیی ناوچەی مانهاتان چاوەڕوانی دەستگیركردنی دەكات، بۆیە داوای ناڕەزایەتی دەربڕینی كرد.
ترەمپ دادگایی دەكرێت .. بزانە هۆكارەكەی چییە؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.