Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:53

بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەدوو كێڵگە 330 مێگاوات كارەبا كەمیكرد

کوردستان TV
100%

بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەردوو كێڵگەی نەوت لە گەرمیان و خۆرمەڵە بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 330 مێگاوات كارەبا كەمی كرد.
 ئومێد ئەحمەد ،وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەم بارەیەوە رایگەیاند: بڕیارەكەی دادگای پاریس بووە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەچەند كێڵگەیەكی كوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كرد، لەئێستادا لە وێستگەی  كارەبا لەگەرمیان كە بەغازی كێڵگەی نەوتی حەسیرە كارەبا بەرهەم دەهێنێت 80 مێگاوات كارەبا  كەمی كردووە و لە وێستگەی  خۆرمەڵەش لەهەولێر بەبڕی 250 مێگاوات كارەبا كەمی كردووە،  بەمەش 330 مێگاوات لەتۆڕی كارەبای نیشتمانی  كەمی كردووە.
 گوتیشی:وەزارەتی كارەبا لەهەوڵدایە بەپشت بەستن بە كارەبای هایدرۆپاوەری هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و وێستگەكانی غازی سلێمانی و هەولێر قەرەبووی ئەو  كەمبوونەوەیە بكاتەوە.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.