سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان سکرتێر، ئەندام و لایەنەگرانی ئەو حزبە دەکات و دەڵێت، حزبی شیوعیی، حزبێكی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕ و خاوەن مێژوو و قوربانیدانێكی زۆرە و جێدەستیان لە خەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی گەلانی عێراق و گەلی كوردستاندا دیارە.
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ هەینی 31ـی 03ـی 2023 پەیامێکی بۆ یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بەبۆنەی 31ـی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:-
بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندیی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان
بەبۆنەی 31ی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
حزبی شیوعیی، حزبێكی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕ و خاوەن مێژوو و قوربانیدانێكی زۆرە و جێدەستیان لە خەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی گەلانی عێراق و گەلی كوردستاندا دیارە. جێگەی پێزانینە كە شیوعییەكان هەمیشە بڕوایان بە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەبووە و لە زۆر قۆناغدا پشتیوان و هاوسەنگەری بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بوونە.
لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراقدا هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە خەبات و تێكۆشانتاندا.
مەسعود بارزانی
31ـی ئاداری 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.