دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک کە تێیدا دەرکەوتووە، چەند گەنجێک هێرش دەکەنە سەر کەسێکی دیکە و سەری دەتاشن، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەمبارەیەوە هاتە دەنگ و دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.
عەقید سەباح خدر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەم ڕۆژانە گرتەڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە کە تێیدا چەند گەنجێک دەردەکەون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان، بە لێدان دەستدرێژی دەکرێتە سەر یەکێکیان بە ناوی (دانی سویدی) و پاشان سەری دەتاشن.
ڕاشیگەیاند: ئەم ڕووداوە کۆنە لە ڕێکەوتی 14ـی 03ـی 2023 ڕووی داوە، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە هەمان ڕۆژدا تۆمەتبار (ک. س.ح) دەستگیر بکەین و ئێستا لامان بەندکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکە جەختی کردۆتەوە کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کەس لە یاسا گەورەتر نییە و هەر کەسێک داواکراو بێت لە دادگە یاخود مافی هاووڵاتی پێشێل بکات دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.