Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:42

شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرەڕای ئەو شەپۆلە سارد و بەفربارینەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕی مامناوەند ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 31ـی 03ـی 2023 ڕایگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستەھەوا ساردەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە بەھۆیەوە خێرایی با لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە چالاکبووە ئێستا شەپۆلێکی خۆڵبارین باشوری پارێزگای مووسڵ و ڕۆژئاوای پارێزگای ھەولێر و کەرکوکی گرتۆتەوە.

ڕاشیگەیاند: خۆڵبارین لە کاتەکانی ئێوارەدا پێشڕەوی دەکات بۆ سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکووک و دواتریش ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە خۆڵبارینەکە بەگشتی لەگەڵ ھاتنی بۆ ناوچەکانمان چڕییەکەی کەم دەبێتەوە بۆ خۆڵێکی مامناوەند و کەم، لە درەنگانی شەودا کۆتایی دێت.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.