Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:29

36 سواڵکەر لەناو شاری هەولێر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 36 سواڵکەر لەناو شاری هەولێر دەستگیر کران کە ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی ڕێكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا لە ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی دوو ڕۆژدا (36) سواڵکەریان دەستگیر كرد، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان و سیمایەکی ناشرینی بەخشیبوو بە شاری هەولێر.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە "سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان ڕاگیران."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.