Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:26

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، تاوەکو نیوەشەو ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە سەنتەری شارەکان هەیە و بەفربارینی پچڕپچڕ تاوەکو سبەی بەیانی زوو لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 31ـی 03ـی 2023 پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ کاتژمێرەکانی داهاتوو خستووەتەڕوو، ڕایگەیاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و لە هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت، تاوەکو نیوەشەو ئەگەرى نمەبارانێکى کەم لە سەنتەرى شارەکان هەیە و بەفربارینى پچڕپچڕ تاوەکو سبەى بەیانى زوو لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامى دەبێت و نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.

ڕاشیگەیاند: ئێستا لە باشوورى هەرێمی کوردستان خۆڵبارین هەیە و مەوداى بینین لە کەرکووک 2 کیلۆمەتر و لە خورماتوو کیلۆمەترێک و چەمچەماڵیش تۆزێکى سووک هەیە.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە سبەى بەیانى ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، بەرزترین پلەکانى گەرمى بە (2-4) پلە بەرز دەبنەوە لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک.

کەشناسی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.