Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:25

تیمەكانی تەندروستی پشكنین بۆ شەربەت و شیرینیەكانی ناوبازاڕ دەكەن ‌

کوردستان TV
100%

لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ چڕكردنەوەی چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنە گشیەكان بۆ دڵنیابوونەوە لەشیاوی خواردن و خواردنەوەكان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە نمونە لەسەرجەم ئەو شەربەت و شیرینی و خواردنانە وەردەگیرێت كەلەمانگی ڕەمەزاندا دەفرۆشرێت و پشكنینی تاقیگەیان بۆ دەكرێت.

لەو چوارچێوەیەدا بەسەرپەرشتی بەڕێوبەری چاودێری تەندروستی سلێمانی، تیمەكانی چاودێری تەندروستی سەردانی ژمارەیەك شەربەتخانەیان لەشاری سلێمانی كرد و نمونەیان لەو شەربەتانە وەرگرت كەبەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت و نمونەكان ڕەوانەی تاقیگەیی پشكنینی ئاو و خۆراك كراوە بەمەبەستی دڵنیابوون لەشیاویی ئەو شەربەتانەی ئیستا لەبازاڕدا هەیە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.