بڕیار سبەی یەکشەممە 2ی نیسانی2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و لە میانیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بکات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی کاری دانیشتنی ژماره (17)ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی دووەمی خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە کە بڕیارە کاتژمێر 8:30ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 2ی نیسانی 2023 بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە .
رۆژی 13ی ئاداری2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێکارە فیدڕاڵییەکانی پارێزگاکردنی هەڵەبجەی لەسەر ئاستی عێراقی فیدڕاڵ پەسەندکرد و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد بۆ پەسەندکردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.