Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

ئه‌مشه‌و له‌ لالیگادا بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی ئه‌ڵچی

کوردستان TV
100%


له‌وڵاتی ئیسپانیا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و حه‌وتی لالیگا، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی ئه‌ڵچی له‌سه‌ر یاریگای مانوێل مارتینز میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌كات.
 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌ میواندار له‌كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت به‌سێزده‌ خاڵ، ئه‌و تیپه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بێ ئومێد بووه‌، چونكه‌ نزیكترین ركابه‌ری جیاوازی سێزده‌ خاڵه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی شه‌ست و هه‌شت خاڵی هه‌یه‌.
 بارسێلۆنا له‌قۆناغی دووه‌م توانی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رالب مه‌دریدی ركابه‌ری به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ دوازده‌ خاڵ، چاڤی هه‌وڵ ده‌دات به‌زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی تیپه‌كه‌ی بكات، ئه‌میش به‌هۆی پێكانی ژماره‌یه‌ك یاریزانانی یانه‌كه‌ی كه‌ دابراون، بۆیه‌ بارسێلۆنا نابێ هیچ یاریه‌ك به‌ئاسان وه‌ربگرێت ئه‌میش له‌پێناو پارێزگاری له‌جیاوازی خاڵه‌كان و مسۆگه‌ركردنی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ، له‌دوو رۆژی رابردوو تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌رابه‌رایه‌تی چاڤی به‌رده‌وام بوو له‌مه‌شق و ڕاهێنان بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئه‌ڵچی.   


                                             

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.