Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:39

له‌ پاله‌وانێتی تێنسی مه‌یامی كارلۆس ئه‌لكارازو جانیك سێنه‌رو دانیال مێدڤێدیڤ و خاچانۆڤ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی میامی كراوه‌، تێنسزانی ئیسپانی به‌توانا كارلۆس ئه‌لكاراز رووبه‌رووی هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی تایلۆر فریتزی بۆوه‌، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ ئه‌لكاراز توانی باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێت و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش چوار برده‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كارلۆس ئه‌لكاراز بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی میامی كراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌لكاراز له‌به‌رامبه‌ر جانیك سینه‌ری ئیتالی یاری ده‌كات.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، تێنسزانی رووسی دانیل میدڤیدڤ رووبه‌رووی تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی كریستۆڤه‌ر یۆبانكس بۆوه‌، هه‌ردوو تێنسزان به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، دواجار میدڤیدڤ توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج بباته‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ میدڤیدڤ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
 له‌لایه‌كی دیكه‌ تێنسزانی ئه‌رژه‌نتینی فرانسيسكو سيرۆ ندولۆ له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی رووسی كارین خاچانۆڤ یاری ئه‌نجامدا، تێنسزانه‌ رووسیه‌كه‌ زۆر به‌ئاسانی هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، شه‌ش دوو، شه‌ش سێ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كارین خاچانۆڤ هاوتا له‌گه‌ڵ سینه‌ر و ئه‌لكاراز و میدڤیدڤ گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش كۆتایی.
 له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی كارین خاچانۆڤ له‌به‌رامبه‌ر هاونیشتیمانیه‌كه‌ی دانییل میدڤیدڤ یاری ده‌كات.  


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.