Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 15:29

ڕێژه‌ی به‌فر بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێم راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژه‌ی به‌فربارینی کاتژمێرەکانی رابردووی ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

لە میانی 24ی کاتژمێری رابردوودا، شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش پلەکانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دابەزین و لەگەڵ بارینی باران، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر باری.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕێژه‌ی بەفری داباریووی کاتژمێرەکانی رابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەفربارین نۆ ناوچەی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ڕێژه‌ی به‌فربارینه‌كه‌ خراوەتەڕوو کە لە شەقڵاوە 3سم، هیران 4سم، رەواندوز 1.5سم، یاخ سەمەر 4سم، قڕگە2سم، ئاکرێ2سم، بجیل 2سم، دینارتە 4سم، پێنجوین 0.5 سم بووە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.