فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا هەرێمی كوردستان و عێراق دەگەنە رێكکەوتن و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا به ماڵپهری ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند، پڕۆژە یاسای بوودجە لەسەرئەوە دانراوە کە رۆژانە 3 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بکات، بۆیە ئەو بڕیارەی لەبارەی نەوتی ھەرێم دەرچووە زیاتر زیان بەداھاتی عێراق دەگەیەنێت بەھۆی ئەوەی بەشێکی ئەو نەوتەی ھەرێمی کوردستان لە بوودجە دانراوە، چونکە ئەوانیش تووشی کێشەی دارایی دەبن، بۆیە ئەوان جدیترن کە کێشەکان چارەسەر بکرێن و بگەنە رێککەوتن و دووبارە ھەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا دهشڵێت: لەماوەیەکی نزیکدا دەگەنە رێککەوتن و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە بۆ دەرەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم ھەفتەیەش گفتووگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.