Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:46

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ ناجی میری سووری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی شێخ ناجی میری سووری،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری هەڵەبجە ( شێخ ناجی میری سووری )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ( شێخ ناجی ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
29ـی ئاداری 2023
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی جەوهەر سەلیم ئاغای گەناوێ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی جەوهەر سەلیم ئاغای گەناوێ،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری نیشتیمانپەروەر كاك ( جەوهەر سەلیم ئاغای گەناوێ )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە و دۆستانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ( جەوهەر ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
29ـی ئاداری 2023
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئیبراهیم ئەحمەد حەمەڕەش كانی مارانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئیبراهیم ئەحمەد حەمەڕەش كانی مارانی،
بەدڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر و كۆمەڵایەتی بیتوێن كاك ( ئیبراهیم ئەحمەد حەمەڕەش كانی مارانی )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە و دۆستانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ( ئیبراهیم ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
29ـی ئاداری 2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.