لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابووری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر یەک تۆن و (122) تۆن خورمادا دەگرن.
راپۆرتی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەت ئاشکرایکردووە لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابووری و بەگومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەکە لەعەلوە دەستی بەسەر یەک تۆن و (122) کیلۆگرام خورمای هاوردەکراودا گرتووە.
روونیکردووەتەوە؛ نمونەی خورما دەست بەسەرداگیراوەکە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی کراوە و وەڵامەکەی بە"شیاوی خواردن نییە" دراوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردە کراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
یهك تۆن خورمای خراپبوو لهناوبردرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.