Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:34

لە بەیانییەوە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان دەتوانن ڕێگەپێدان وەربگرن بۆ دروستکردنى خانوو

کوردستان TV
100%


دوا بە دواى فەرمانى  مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان، ئەمڕۆ شەممە 2023.4.1، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان بۆ دروستکردنى خانوو، لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان ئەنجامدرا.  
 
لە کۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆککردن سەبارەت بە چۆنیەتى داڕشتنى میکانزمى ڕێگەپێدانى زەوییە سندووقیەکان بۆ ئەوەى بکرێنە خانوو، تیشک خرایە سەر چۆنیەتى دەستکردن بەڕێکارەکان، بۆ ئەومەبەستەش کۆبوونەوە بڕیاریدا، ئەو هاوڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین و لە ماوەى ڕابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قائیمقامیەتى سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى خانوو، لە بەیانییەوە دەتوانن بەدوا داچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگە پێدان، ئەوانەشى کە هێشتا داوکاریان پێشکەش نەکردووە، لەبەیانییەوە با دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و داوکاریی پێشکەش بەقائیمقامیەتى سنوورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو.

جێگەى باسە، ماوەی چەندین ساڵە ژمارەیەکی بەرچاوو لە هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایى گشتیى شارەوانییەکانی داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سندووقی دەکەن، لەوبارەیەشەوە ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سەرۆكى حکومەتى هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێكارەكان، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون،  چارەسەرى گرفتی ئەو زەویانە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.