Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:39

توێژینەوەیەک: خواردنەوە کحولییەکان بە ڕێژەیەکی کەمیش زیانی بۆ تەندروستی هەیە

کوردستان TV
100%

بەپێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەی کە دەگوترێت، "خواردنەوە کحولییەکان بە ڕێژەیەکی کەم سوودبەخشە"، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەم باوەڕە تەواو هەڵەیە و تەنانەت خواردنەوەی بڕێکی کەمیش زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕی (JAMA Network Open) دوێنێ هەینی توێژینەوەیەکی بڵاو کردەوە، دەریخستووە کە هەرچەندە کحول زیاتر بخورێتەوە، مەترسی مردنی پێشوەختە زیاتر دەبێت، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی مامناوەندی کحول کە ڕۆژانە بخورێتەوە وەک پێشتر بیری لێدەکرایەوە "لە مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە ناتپارێزێت و تەمەنیش درێژ ناکاتەوە."

توێژینەوەکە 5 ملیۆن کەسی بە نموونە وەرگرتووە، ئاشکرای دەکات کە خواردنەوەی کحولی تاڕادەیەکی کەم - 25 گرام لە ڕۆژێکدا بۆ ئافرەتان و 45 گرام یان زیاتر لە ڕۆژێکدا بۆ پیاوان ئەگەری مردنی پێشوەختە زیاد دەکات.

هەروەها توێژەران ساڵی ڕابردوو لە بەریتانیا نزیکەی 400 هەزار کەسیان پشکنی و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە تەنانەت کەم خواردنەوەی کحولیش پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەوە هەیە.

 لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووشدا، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان خواردنەوە کحولییەکان هیچ سوودێکی تەندروستیی نییە، تەنانەت بڕێکی کەمی کحولیش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانی مرۆڤ زیاد دەکات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.