ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر باشووری ئێرانی هەژاند، هیچ زەرەر و زیانێک لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە نەکەوتووەتە.
كاتژمێر 07:27ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 01ـی 04ـی 2023 به كاتی ناوخۆی وڵاته‌كه، بوومەلەرزەیه‌ک بە گوڕی 5 پله‌ی ڕێختەر ڕووی داوه، ناوەندی نیشتمانیی بومەلەرزەزانی ئێران پشتڕاستی کردەوە و ڕایگەیاند: چه‌قی بوومەلەرزەکە لە شاری پارسیان سەر بە پارێزگای هورمزگان بووە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هورمزگان، میهرداد حه‌سه‌نزاده، سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان ئاماژەی بەوە دا کە "هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه تۆمارنه‌كراوه."
بوومەلەرزەکە لە دوورگەی کیش لە کەنداوی به‌سڕه‌ش هه‌ستی پێكراوه، لە قووڵایی 11 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.4 شاری نعمانییە لە سنووری پارێزگای واست هەژاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.