Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:34

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو گەردەلوولانەی ئەمریکای گرتووەتەوە گەیشتە 18 کەس

کوردستان TV
100%

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، له‌ ویلایەتەکانی ئارکه‌نساس، میسیسیپی، ئایۆوا، تێنسی، ئیڵینۆی و ویسکۆنسن 57 گه‌رده‌لوول تۆمار كراوه‌.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو زریان و گەردەلوولانەی ئەمریکایان گرتووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ 18 کەس.

ماگی هانان، گوتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تێنسی ڕایگەیاند: حەوت حاڵەتی مردن بەهۆی زریانەوە لە ناوچەی ماکنایری تۆمار کراوە. دوێنێش ئاماژەی بەوە دابوو کە ژمارەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە لە ئەنجامی زریانەکان ژمارەیان 11 کەسە.

لە راگەیەندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی بەرگری شارستانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژە بەوە دراوە، 28 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە كه‌ پێنج کەسیان بە سەختی برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "PowerOutage.US" کە بەدواداچوون بۆ پچڕانی ته‌زووی کارەبا لە ئه‌مریكا دەکات، نزیکەی 300 هەزار ماڵ له‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی گه‌رده‌لووله‌كانه‌وه‌، بێ کارەبا ماونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.