Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 15:29

یەكەمجارە بوومەلەرزە لەم ناوچەیەی توركیا ڕوودەدات

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی بەڕێوەبەڕایەتی فریاكەوتن و كارەساتەكانی توركیا (ئافاد) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەكی نوێ بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەڕی ڕێختر لە شاری كستامۆنو لە باكووری توركیا تۆمار كراوە .
ئاژانسەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە: كاتژمێر 00:24 بەكاتی ناوخۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە لە ناوچەی ئیحسان غازی تۆماركراوەو بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 11.83 كم بووە.
شایانی باسە لە دوای بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی 6ی شوباتی 2023، یەكەمجارە بوومەلەرزە لەم ناوچەیەدا ڕوودەدات.

هەروەها سیروان ساڵح ،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە كە لە كاتژمێر ( 04:35 ) بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەكاتی هەرێمی كوردستان ( 2023/04/02 ) بومەلەرزەیەكی تا ڕادەیەك بەهێز بە گوڕی ( 4.7 ) پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی ( 10) كیلۆمەتر ژێر زەوی، خۆرئاوای شاری مەڵاتییەی كوردستانی توركیا هەژاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.