وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئادار، حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پشت بەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی ئادار بڵاوكردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە لە مانگی ئاداردا، 100 ملیۆن و 913 ھەزار و 27 بەرمیل نەوت ھەناردەكراوە كە كۆی گشتی داھاتەكەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش كردووە كە لە مانگی ئاداردا، بڕی نەوتی ھەناردەكراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 98 ملیۆن و 875ھەزار و 692 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەكراو لە كەركووك لەڕێگای بەندەری جەیھانی توركیاوە، گەیشتووەتە یەك ملیۆن و727 ھەزار و 393 بەرمیل.
لە راگەیەندراوەكەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە مانگی ئاداردا، یەك بەرمیل نەوت تێكڕا بە 73 دۆلار و 37 سەنت فرۆشراوە.
داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئادار 7 ملیارو 404 ملیۆن دۆلار بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.