Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:39

شیر یارمەتی خێرا خەوتن دەدات

کوردستان TV
100%

دكتۆر یێكاتێرینا مێلنیكۆڤا پسپۆڕی پزیشكی ناوماڵ ئاشكرای كرد كە بۆچی شیر یارمەتیت دەدات زوو بخەویت.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی Gazeta.Ru، ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەدا كە شیر كاریگەری ئەرێنی لەسەر خەو هەیە بەهۆی هەڵگرتنی ترشی ئەمینی تریپتۆفان كە پێشەنگێكە بۆ میلاتۆنین كە یارمەتی خێرا خەوتن دەدات و كوالێتیەكەی باشتر دەكات، بەڵام دەبێت بزانین شیر بۆ هەموو كەسێك گونجاو نییە.
ئەو دەڵێت "زۆر كەس، دوای گەیشتن بە تەمەنی 25 ساڵی، بەدەست كەمی بەرهەمهێنانی لاكتازەوە دەناڵێنن، ئەمەش وا دەكات شیرەكە زوو لەنێو گەدەیان هەرس نەبێت، بۆیە خواردنی شیر لە شەواندا لەلایەك ڕەنگە یارمەتیان بدات زوو بخەون و لە لایەكی دیكەوەش دەبێتە هۆی ئاوسان و زیادبوونی غازات.
پزیشكەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كەسەی تووشی كێشەی خەو دەبێت، پێویستە مۆز بخوات چونكە ڕێژەیەكی بەرزی تریپتۆفان و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە. ئەم ماددانە یارمەتی ئارامكردنەوەی ماسولكەكان دەدەن و بە باشی بخەون. هەروەها پێشنیاری ئەوە دەكات كە گرنگی بەو تەواوكەرە خۆراكییانە بدرێت كە مەگنیسیۆمیان تێدایە .
دەشڵێت: بەڵام پێش خواردنی ئەو ماددانە كە یارمەتی خێراكردنی خەوتن دەدەن، پێویستە خێرایی هەرسكردن و هەڵمژینی لەبەرچاو بگیرێت. بۆ نمونە ماسی سوور و نۆك ڕێژەیەكی بەرزی تریپتۆفانیان تێدایە، بەڵام گونجاو نییە بۆ باشتركردنی خەو چونكە هەرسكردنی ماوەیەكی زۆری دەوێت. بۆیە پێشنیاری خواردنی خواردنی پڕۆتینی سووك دەكات لە شەودا.
هەروەها ئامۆژگاری ئەوە دەكات  كە دووربكەونەوە لە خواردنەوەی كحول بۆ ئەوەی زوو خەویان لێ بكەوێت، چونكە خەوی خێرا قەرەبووی ئەو زیانانە ناكاتەوە كە مەی بە جەستە دەگەیەنێت. جگە لەوەش كحول كوالیتی خەو باشتر ناكات.
دەشڵێت، ئەگەر ئەم پێشنیارانە سەبارەت بە باشتركردنی كوالێتی خەو یارمەتیدەر نەبوون، پێویستە كەسەكە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات. چونكە پشتگوێخستنی ئەم كێشەیە نادروستە، بەو پێیەی لەوانەیە نیشانەی نەخۆشییەكی مەترسیدار بێت وەك تێكچوونی كاری دڵ، خوێنبەرەكان یان كۆئەندامی دەمار هەبێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.