Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:41

مامۆستایەكی زانكۆ: پێویستە ھەرێمی كوردستان و عێراق ئاوی ژێر زەوی بەكار نەھێنن

کوردستان TV
100%

دكتۆر زێرەڤان عارف عەبدوڵڵا ،سەرۆكی بەشی زانستی ئاو و خاك لە كۆلیژی زانستی ئەندازیاری چاندن لە زانكۆی دھۆك، رایگەیاند "كێشەی ئاو بۆتە كێشەیەك كە بەرووكی زۆربەی وڵاتانی جیھانی گرتووە، عێراقیش یەكێك لەو وڵاتانە و تا ساڵی 2030 پێشبینی دەكرێت كێشەی ئاو زیاتر ببێت، چونكە بەردەوام دانیشتووانی سەر زەوی لە زیادبووندان و پێویستییان بە ئاوی زیاتر دەبێت، بۆ نموونە لە بواری چاندندا داوكاری و پێداویستی خەڵك سێ ھەزار و 100 مەتر سێجا تاوەكو چوار ھەزار 500 مەتر سێجا زیاد دەبێت و لە بواری پیشەسازیشدا داوكاری لەسەر ئاو 800 مەتر سێجا تاوەكو ھەزار و 500 مەتر سێجا زیاتر دەبێت، هەروەها لە بواری پێدوایستییەكانی ماڵیشدا، داواكاری لەسەر ئاو 600 مەتر سێجا بۆ 900 مەتر سێجا زیاتر دەبێت.
هەروەها دكتۆر زێرەڤان عارف عەبدوڵڵا پێشبینی دەكات كە بەردانەوەی ئاوی دیجلە لەلایەن توركیا لە چركەیەدا، 500 مەتر سێجا زیاد بكرێت كە بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی كێشەی كەمی ئاو لە وەرزی ھاویندا لە عێراق بەشێوەیەكی كاتی چارەسەر بكرێت و ناوچە كشتوكاڵییەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوژانەوە بەخۆیانەوە ببین.
دكتۆر زێرەڤان عارف عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەشكرد،پێویستە ھەرێمی كوردستان و عێراق بۆ كەمبوونەوەی رووبەری بەبیابانبوون ئاوی ژێرزەوی بەكار نەھێنن، ئەوەی لەتوانادا بێت ئاوی سەر زەوی بەكار بێنن، ھەروەھا ھەرێمی كوردستان سەرچاوەی زۆری ئاوی ھەیەو پێویستە عێراق و ھەرێم پێكەوە بەنداوی ستراتیجیی دروست بكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.