Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:29

نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی سێ لە سلێمانی دیاریكرا

کوردستان TV
100%

نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدە لە (1 بۆ 31ـی ئازار 2023) لە نێوان حەوت هەزارو  750 دینار بۆ هەشت هەزار و (750) دینار دەبێت هاوكات بەرنامەی موەلیدەكانیش گۆڕانكاری تێدا كرا.
بەپێی كۆنووسی كۆبونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەمانگی  ئازاردا لەنێوان (158) بۆ (180) سەعاتدا بووە، نرخی هەر سەعاتێك بۆ یەك ئەمپێڕ بە (49) چل و نۆ دینار دیاریكراوە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ‌ئازار لەنێوان حەوت هەزار و (750) دینار بۆ هەشت هەزار و (750) دینار دەبێت، هاوكات نرخی كیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەكانیش بە(368) دینار بووە.
بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە و دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان‌، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.
هاوكات، خشتەی كارپێكردنی موەلیدە و پێدانی كارەبا تا كۆتایی مانگی رەمەزن لە كاتژمێر (01:00)ـی پاشنیوەڕۆ بۆ كاتژمێر (05:00) بەرەبەیان و دواتر لە كاتژمێر (07:00) بۆ كاتژمێر (8:30) بەیانی موەلیدەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابیندەكەن، تەنها لە رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكان نەبێت كە لە كاتژمێر (12)ـی پێشنیوەڕۆوە كارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان.
هەروەها لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان، لە كۆنوسەكەدا جەختیان لەوە كردوەتەوە كە لەكاتی كوژاندنەوەی كارەبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موەلیدە و پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان لە (10) خولەك زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچییە و خاوەن موەلیدەكە سزا دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.